ئێران تیرۆری سەردار سولەیمانی هەرگیز لەبیر ناکات/ گورزی بەرانبەر دەوەشێنینەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئێران چاوی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ ئێران لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی, ڕێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا کازمی  سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی هاوڕێی جەختیان کرد: ئێران خوازیاری عێراقی بەهێز و سەربەخۆیە و ئەمریکا دژی عێراقی بەهێزە.

 لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقیان بە پشتیوانەی هاوبەشییە مێژوویی, مەزەبی, فەرهەنگی و نەریتەکان بە برایانە زانی و جەختیان کرد: 

ئەوەی لە پەیوەندی دوو لایەنە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر گرینگه بەرژەوەندی, ئاسایش, ئەمنیەت ,سەربەزی, بەهێزیی ناوچەیی و باشتر کردنی دۆخی عێراقە.

 ڕێبەری باڵای ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران هیچ کات نەیویستووە دەستێوەردان لە کاروباری عێراق بکات و وتیان: ئێران , خوازیاری عێراقی سەربەز, سەربەخۆ و بە پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی ناوخۆییە.

جەختیشیان کرد: ئێران دژی هەر شتێکە دەوڵەتی عێراق لاواز بکات.

ئەوەشیان وت کە بۆ ئەمریکاییەکان گرینگ نییه چ کەسێک سەرۆک وەزیران بێت ئەوان بە دوای حکوومەتی وەک پول بێرمێر حاکمی ئەمریکایی عێراقن.

ڕێبەری شۆڕشی ڕاشیانگەیاند: ئێران سەبارەت بە پەیوەندی عێراق لە گەڵ ئەمریکا دەستێوەردان ناکات بەڵام دۆستانی عێراقی دەبێ ئەمریکا بناسن و بزانن بوون ئەمریکا لە هەر وڵاتێکدا ئاخێزگەی گەندەڵی خراپی و وێرانین.

  زیادیشیان کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوان دەکات بڕیاری دەوڵەت, گەل و مەجلیس عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکاییەکان پێوشوێن گیری بکرێت چونکوو ئەوان دەبنە هۆی نائەمنی.

ئەوان جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەرداری سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وەک نمانەیەک لە ئەنجامی بوونی ئەمریکاییەکان لە عێراق وەسف کرد و وتیان: ئەوان میوانی ئێوەیان لە ماڵی ئێوە کوشت و بە ڕاشکاوی دانیان بەم جەنایەتەدا ناوە و بە بچووک ناویان برد.

وتیشیان : کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز ئەم بابەتە لەبیر ناکەن و بێ گومان گورزی بەرانبەر لە ئەمریکاییەکان دەداتەوە.

ڕێبەری بە خەخت لەسەر پاڵپشتی ئێران لە دەوڵەتی بەڕێز کازمی وتی: عەقڵ، دین و ئەزموون وا بۆی دەچێت کە پێوەندی ئێران و عێراق لە هەموو بوارەکان زیاتر لە ڕابردوو تۆکمە بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: ئاڵبەت کەسانێک هەن کە دژی پەرەسەندنی پێوەندی ئێران و عێراقن کە لە سەروویانەوە ئەمریکایە بەڵام بەهیچ لەونێک نابێت لە ئەمریکا بترسین چونکوو ناتوانێت هیچ کارێک بکات.
ڕێبەری باڵا وتیان: ئەمریکییەکان کێشە دروست دەکەن بەڵام دەوڵەتی عێراق ئەبێ سەرەنج نەدات بە ئەو کێشەگەلە.
ناوبراو مەرجەعیەت و کەسی ئایەتوڵڵا سیستانی نیعمەتێکی گەورە بۆ عێراق وەسف کرد و وتیان: حەشدی شەعبی نیعمەتێکی گەورە لە عێراقە کە ئەبێ بپارێزرێت.

News Code 33383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =