بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند:سەبارەت بە پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق گفتوگۆمان کرد.
راشیگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ناوچەکە و پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا قسەمان کرد و ئێران ئەم بەڵێنە بە دەوڵەت و گەلی عێراق دەدەین کە بە هەموو تواناوە پاڵپشتی عێراق بین.
حەسەن ڕۆحانی زیادی کرد: هەوڵی دوو وڵات ئەوەیە کە پەیوەندی بازرگانی نێوانمان بۆ 200 میلیارد دۆلار بەرز بکەینەوە.
ئەوەشی وت کە سەبارەت بە پرسە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها لکاندنی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە و بەسرە و پاک کردنەوە ڕووباری ئەروەند ڕێککەوتین.
سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: وەک ساڵانی رابردوو لە گەڵ گەل و دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی داعش وەستاوین و بۆ ئاسایشی ناوچەکە هەوڵ دەدەین.
Your Comment