ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان بە ڕادەست کردنی دەروازە سنوورییەکان بە بەغدا

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی رایگەیاند: هەرێم ڕێگر نابێت لە جێبەجێکردنی سیاسەتی دەوڵەت و دووبارە ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارێز عەبدوڵڵا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی:  حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت، کە بەپێی دەستوور لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە دەردەچێت و پەیوەستە بە بابەتی دەروازە سنوورییەکانەوە .

وتیشی: دانوستانی جیدی لەنێوان هەردوو حکوومەتی ناوەند و هەرێم هەیە بۆ ئەوەی بێ بەدەرکردن هەموو ماددەکانی دەستوور جێبەجێ بکرێن.

ئەوەشی وت کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە دەروازە سنورییەکان بەهاوبەشی و بەپێی یاسا و دەستوور ئیدارە بدرێن .

ئاریز عەبدوڵڵا هەروەها ڕوونیکردووەتەوە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە خەزینەی حکوومەتی هەرێمەوە، کە بەقسەی ئەو لەگەڵ ئەوەی هەندێک تێبینی لەسەریان هەیە، بەڵام ئەو بەهەدەردانەی لە لەدەروازەکانی هەرێمدایە وەک ئەوە نییە، کە لەناوچەکانی تری عێراق دا هەیە.

News Code 33375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =