بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، درەنگانی شەوی رابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماڵی بارزانیدا لە گەڵ مەسوود بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای باسكردنی پەیوەندی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵیش تاوتووێ كراوە.
بئاماژەش دراوە کە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر جەختی لەوەكردووەتەوە هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە لەپەیوەندی لەگەڵ دراوسێكانیدا دەڕوانێت و هەمیشە پێیان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە كۆیان دەكاتەوە.
بۆچوونی ئێوە