بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، بە ئاماژە بە مەترسی تێروریزم بۆ سەر ناوچە، داکۆکی کرد کە پێویستە لەسەر مەترسی گرووپە تێروریستییەکان بەتایبەت داعش وشیار بین و ئامادەی بەرەوڕووبوونەوە بین.
، محەمەد جەواد زەریف بە هەواڵنێرانی وت: پێوەندی دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە سەر ڕێزنانی دوولایەنەیە و پێوەندی ئابووری دوو وڵات بە داکۆکی لەسەر بەرژەوەندی هەر دوو لایەن دەبێ گەشە بدرێت.
ناووبراو ڕایگەیاند لە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ فواد حسێن ، سەبارەت بە سنوورە ئاوییەکان و پێوەندی ڕێگای شەمەندەفەری دوو وڵات گفتوگۆیان کردووە.
زەریف وتیشی: سەرەڕای هەبوونی کۆرۆنا، دەفرایەتییە ئابوورییەکانی دوو وڵات لەباری وزە و بازرگانیەوە دەتوانی ببێتە هۆی پێشکەوتنی دوولایەنە و ئێمە درێژە بەم پێوەندییانە دەدەین.
لای خۆیەوە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند: لە گەڵ زەریف سەبارەت بە پێوەندی ئابووری دوو وڵات باسمان کرد و لە سەر گەشەپێدانی پێوەندییە بازرگانییەکان سەرەڕای هەبوونی کۆرۆنا، داکۆکی کرا.
ناوبراو وتیشی لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە درێژەدانی گەشتیاری دینی بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی کۆرۆنا باس و وتووێژ کرا.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها دیسانەوە لە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان داکۆکی کرد و ڕایگەیاند: عێراق خوازیاری پێوەندی باش لەگەڵ هەموو دراوسێیەکانە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێرانیش باس کرا.
Your Comment