ڕەزامەندی وەزیری نەوت بۆ کرانەوەی شارۆچکەی پیترۆکیمیا لە بۆکان

نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامی لە ڕەزامەندی وەزیری نەوتی ئێران بۆ کردنەوەی شارۆچکەی پیشەسازیی شارۆچکەی پیترۆکیمیا لە بۆکان، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر حەبیب زادە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە و دیداری لە گەڵ بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوت، وتیشی: بوونی پێترۆکیمیا لە دراوسێتی بۆکان و هەڵکەوتنی شاری بۆکان لە سەر هێڵی ترانزیتی وڵات و گرێی خواردنەوە بە بازاڕی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سەردەشتەوە، بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی شاری بۆکان.

حەبیب زادە هەروەها ئاماژەی بە نرخی بەرزی بێکاری لە شاری بۆکان کرد و کرانەوەی شارۆچکەی پیشەسازیی شارۆچکەی پیترۆکیمیا لەو شارە بە قازانجی ئابووریی بۆکان و ناوچە زانی و ڕاشیگەیاند: لە دیداری وەزیری نەوت بابەتی کێشەی سووتەمەنی بۆ ناوچەگەلی دەرەوەی ساری و گوندیی بۆکان خرایە ڕوو و  بەڕیز زەنگەنە هاوکات فەرمانی پێدانی گوژمەی ٢٠٠ ملیارد ڕیاڵی بۆ ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی گازگەیاندن بە گوندەکانی بۆکان و ناوچە پەراوێزییەکانی ئەو شارەی دەرکرد.

News Code 33264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =