بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و ٥٢١ کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٦٢ هەزار و ١٧٣ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٧٩ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ٢١١ کەس .
وتیشی: ٢٢٥ هەزار و ٢٧٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
Your Comment