AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٤ ٠٩:١٣

دوای ماوەیەک زیندانیی؛

ئەمریکا کەسێکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی ئازاد کرد

ئەمریکا کەسێکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی ئازاد کرد

هەواڵدەری ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد کە ئەمریکا مانگی ڕابردوو هاووڵاتیەکی لوبنانی هاوپەیوەند بە حزبوڵڵای لە زیندانەکانی خۆی ئازاد کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هەواڵدەری ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد کە ئەمریکا مانگی ڕابردوو هاووڵاتیەکی لوبنانی کە لە واشنتۆن بە تۆمەتی دابینی دارایی حزبوڵڵا زیندانی کردبوو، ئازاد کردووە.

ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد کە ئازادی ئەو هاووڵاتیە لوبنانیە دوای گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ئەنجام بووە.

ئەو پاگەندەی ڕۆیتێرزە لە حاڵێکدایە کە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایش نەتەوەیی ئێران مانگی ڕابردوو گۆڕینەوەی زیندانییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پاش دانوستانی دوو لایەنەکەی وەدرۆ خستەوە.

عەلی شەمخانی لەهەمان پێوەندیدا وتی کە گۆڕینەوەی زیندانی ئەنجامی دانوستان نەبووە و هیچ دانوستانێکیش لە داهاتوودا ئەنجام نادرێت.

News ID 33248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha