AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٣ ١٠:٣٥

ناسنامەکەی ئاشکرا بوو؛

یەپەگە سیخوڕێکی میتی تورکیای لە کۆبانی دەستگیر کرد

یەپەگە سیخوڕێکی میتی تورکیای لە کۆبانی دەستگیر کرد

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا، توانیویانە سیخوڕێکی ترسناکی دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت" لەشاری کۆبانی دەستگیربکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی هاوار   ANHA، دانپێدانانی سیخوڕەکەی میتی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە، چۆن پەیوەندی بە هەواڵگری تورکیاوە کردووە و چۆن چۆنی بەهۆی زانیارییەکانی ئەوەوە دەیان گەنجی کورد لەسەر دەستی هەواڵگری تورکیا دەستگیر کراون‌ .

ئەوەشی وتووە کە پێگە ئەمنی و هەستیارەکانی شارەکەی بۆ میتی تورکیا دەستنیشان کردووە و لەسەرەتای ئەمساڵدا، وەک ئەرکێکی تازە، داوا لە سەردار کراوە رووبکاتە کۆبانی و ئەو پێگانە لە شارەکە بە وردی دەستنیشان بکات.  

سیخوڕە دەستگیر کراوەکە ناوی سەردار محەمەد عەبدییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی دۆنگەری باشووری کۆبانییە.

News ID 33233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha