بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی هاوار ANHA، دانپێدانانی سیخوڕەکەی میتی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە، چۆن پەیوەندی بە هەواڵگری تورکیاوە کردووە و چۆن چۆنی بەهۆی زانیارییەکانی ئەوەوە دەیان گەنجی کورد لەسەر دەستی هەواڵگری تورکیا دەستگیر کراون .
ئەوەشی وتووە کە پێگە ئەمنی و هەستیارەکانی شارەکەی بۆ میتی تورکیا دەستنیشان کردووە و لەسەرەتای ئەمساڵدا، وەک ئەرکێکی تازە، داوا لە سەردار کراوە رووبکاتە کۆبانی و ئەو پێگانە لە شارەکە بە وردی دەستنیشان بکات.
سیخوڕە دەستگیر کراوەکە ناوی سەردار محەمەد عەبدییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی دۆنگەری باشووری کۆبانییە.
بۆچوونی ئێوە