بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی پەیامەکەی ئیرەج مەسجدی هاتووە: لە ساڵڕۆژی ئازاد کردنی شاری مووسڵ لە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش دەمهەوێت جارێکی دیکە ئەو سەرکەوتنە بە دەوڵەت، گەل، ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی بە تایبەتی هێزەکانی سوپا، حەشدی شەعبی، هێز ئەمنییەکان و دژە تیرۆر، پۆلیس و پێشمەرگەی عەشایر کە ڕۆڵی تایبەتیان لە ئەو سەرکەوتنە هەبوو پیرۆزبایی دەکەم.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: هەروەها دەمەوێت لەسەر ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای نەجەف کە بە دەرکردنی فتوای مێژوویی خۆی ڕۆڵی بەرچاوی لە بەسیج و هەستانەوەی خەڵکی عێراق دژی داعس هەبوو، جەخت بکەم.
هەر لێرەشەوە یاد و بیرەوەری دوو فەرماندەی شەهید، شەهید سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس کە ڕۆڵی بەرچاویان لە شکستی داعش لە عێراق هەبوو، بەرز ڕابگرم.
بۆچوونی ئێوە