کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی سەربازی ئێران و سووریا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازی ئێوان ئێران و سووریا کە لە ڕەوتی سەفەری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێتان بۆ دیمەشق بەستراوە، کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بەستنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازی نێوان ئێران و سووریا کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جسیکا مەک نالتی وتەبێژی پێنتاگۆن وتی کە سەرەڕاێ ئەو بابەتە ئەمریکا بەرنامەیەکی بۆ گۆڕینی پلانکانی خۆی لە سووریا نیە.

وتیشی: کاری هێزەکانی ئەمریکا لەچاو ساڵی ٢٠١٤ هیچ نەگۆڕاوە. پلانی ئێمە شکستی هەمیشەیی داعشە.

ناوبراو زیادی کرد: کار و بەرنامەکانی ئەمریکا بە هاوکاری هێزەکانی کوردستانی سووریا و دەڤەری ئەلتنف بۆ شکستی داعش لە سووریا درێژەی دەبێت.

شیاوی باسە کە سووریا و ئێران لەم دواییەدا ڕێککەوتنێکی گشتییان بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی واژۆ کردووە.

ئەو ڕێککەوتنە بە ئامادە بوونی ژنراڵ عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا و سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران واژۆ کرا.

News Code 33203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha