بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەنووچێهر مەکی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو شەڕ و تێهەڵچوونە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە) لە گەڕەکێکی شاری دێلۆران ڕووی داوە و دەرکەوتووە کە شەڕەکە لە سەر ٨ دۆنم زەوی بووە و لەمناوە کەسێک لە لایەنەکان بە چەکی ڕاو تەقەی لە لایەنی بەرامبەر کردووە و بۆتە هۆی برینداربوونی ٣ کەس.
سەرهەنگ مەکی وێرای ئاماژە بە دەستگیریی تەقەکەرە و زەوت کردنی چەکەکەی، وتیشی: هاوکات ٦ کەسی دیکە هاوپەیوەند بەو ڕووداوە دەستگیر کراون.
بۆچوونی ئێوە