دژایەتی ٦٩ پەرلەمانتاری ئەورووپا لە گەڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان

پاش سەفەری نوێنەری باڵای سیاسەتگەلی ئەمنی و پەیوەندییە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ تورکیا، ٦٩ پەرلەمانتاری یەکێتی ئەورووپا بە نووسینی نامەیەک سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا دژی کوردەکان هوشداریان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، پاش سەفەری جۆزێف بۆرڵ نوێنەری باڵای سیاسەتگەلی ئەمنی و پەیوەندییە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ تورکیا، ٦٩ پەرلەمانتاری یەکێتی ئەورووپا بە نووسینی نامەیەک سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی لە دژی کوردەکان هوشداریان دایە یەکێتی ئەورووپا و خوازیاری هەڵوێستی ئەو یەکێتییە لە بەرامبەر زێدەخوازییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوون.

پەرلەمانتاری یەکێتی ئەورووپا لەو نامەیەدا بە ئاماژە بەو گوشارانەی لە بواری سیاسی دژی دزبەرانی تورکیا بە تایبەت لە دژی نوێنەران و شارەوانەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) ئەنجام دەدرێ و هەروەها ئەو هێرشە سەربازییانەی سوپای تورکیا لە دژی کوردەکان لە باکووری سووریا و عێراق، ڕایانگەیاند: ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە پارتی داد و گەشە (AKP) و یارمەتیی پارتی توندئاژۆی نەتەوەپەرەست، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو بە سەپاندنی یاسای ڕێوشوێنی نائاسایی لەو وڵاتە ٩٠ هەزار کەس لە رێبەرانی پاریەکان، پەرلەمانتاران، شارەوانە کوردەکانی هەڵبژاردەی خەڵکی، ئەندامانی هەدەپە، رۆژنامەنووسان، پارێزەران، نوێنەرانی ڕێکخراوەگەلی مەدەبی، چالاکانی مافی مرۆڤ و ... لە ژێر ناوی "تیرۆریست" دەستگیر و زیندانی کردووە. ئەو پیلانێکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەرکوت کردنی ئەوانەی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بە تایبەت سیاسەتەکانی هەمبەر بە کوردەکان دەگرن.

لەو نامەیەدا ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە دژی شەنگال و مەخموور و ... ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان گیراوە و ئەو هەڵمەتانەیان بە زیانگەیاندن بە ڕەوتی سەرکەوتنەکان لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و ڕێخۆشکردن بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی پێناسە کراوە.

News Code 33168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =