AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٨ ٠٧:٢٦

ئیرەج مەسجدی هۆشداریی دا؛

هەوڵ بۆ تێکدانی پەیوەندی تاران و بەغدا لە ئارادایە

هەوڵ بۆ تێکدانی پەیوەندی تاران و بەغدا لە ئارادایە

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە هەڵگیرانی هەنگاوەکان بۆ لابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێکدانەوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق، بە ئاماژە بە کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند: ئێران و عێراق هەمیشە لە پشتی یەکتر بوونە، چونکە پێویستیان بە هاوکاری یەکترییە و لە ئێستادا زیاتر لە ١٣ ملیارد دۆلار پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و وزەیان پێکەوە هەیە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها ئاماژەی بە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری وزەی ئێران بۆ بەغدا و درێژکرانەوەی دوو ساڵەی گرێبەستی فرۆشی کارەبای ئێران بە عێراق کرد و ڕاشیگەیاند: اگزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ عێراق هەناردە دەکرێت، کەواتە عێراق و ئێران پێویستیان بە یەکترییە و رۆژ بە رۆژ ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بەرزتر دەبێتەوە.

مەسجدی هەروەها جەختی لە ئیرادەی جیدیی دەوڵەتی نوێ بۆ پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران کرد و زیادی کرد: هەوڵی زۆر بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندیانە لە ئارادایە، بەڵام ئەو هەوڵانە زۆر چکۆلەتر لەوەن پەیوەندییەکانی نێوانمان بە لارێدا ببەن. ئەو لە کاتێکدا کە ئێمە ئەوڕۆ ڤیزامان خۆڕایی کرد و هەنگاوێکی گەورەمان بۆ لابردنی ڤیزای نێوان دوو وڵات هەڵگرت.

News ID 33158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha