بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی جەید، هێزەکانی ناسراو بە سووریای دیمۆکراتیک(هەسەدە) ، ڕۆژی شەممە دەیان کەسی دانیشتووی پارێزگاکای ڕەقە، حەسەکە و دەیرەزووریان دەستگیر کردووە.
لە نێو دەستگیر کراوەکاندا، ١٨ خوێندکار و قوتابیش هەن.
لە هەواڵەکاندا واهاتووە کە ئەو هاووڵاتییە سووریانە خەڵکی گوندی العزبه و معیزیله هەڵکەوتوو لە دەڤەری دەیروزوورن کە دەستگیر کراون چونکوو دژی ئەو هێزانە خۆپیشاندانیان کردبوو.
هێزەکانی هەسەدە، کەسە دەستگیرکراوەکانیان بۆ زیندانی کەسرە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای پارێزگای دەیرەزوور گواستەوە و هیچ لێدوانێکیان تا ئێستا لەبارەی ئەو کارەوە نەداوە.
Your Comment