بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، موحەمەد مەهدی بەیاتی لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدری عێراق وتی: ستراتیژی موستەفا کازمی تا ئێستا ناڕوونە و لە مانەکانی داهاتوو بە دەرکەوتنی ئامانجەکانی هەر رووداوێک ئەگەری هەیە ڕوو بدات.
ناوبراو زیادی کرد: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، حەشدەی شەعبیی لە سەرووی هێزە ئەمنییەکانی دانا بەڵام کازمی ئەو کارەی نەکرد.
بەیاتی جەختی کرد: کازمی بەدوای خۆنواندن بە هەر شێوەیەکە و فەرمانی دەستگیر کردنی هێزەکانی حەشد بە تۆمەتی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بێدەنگی هەمبەر هیرشەکانی تورکیا، دژایەتی لە بڕیارەکانی ناوبراو نیشان دەدات.
ناوبراو وتی: کازمی توانی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیی نییە. تەنانەت سەرۆک کۆماری عێراقیش ناتوانێت ئەو کارە بکات چونکوو حەشد بە ئیرادەی مەرجەعیەت و گەلی عێراق پێکهاتووە.
بۆچوونی ئێوە