ئەمریکا ئەبێ قەرەبووی خەسارەکانی خەڵکی ئێران بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا ئەبێ سەرجەم خەسارەکان لە بەر خەڵکی ئێران کەوتووە کە جگە لە پروپاگەندای هەڵبژاردنی ناوخۆیی نەبێت، هیچ هۆکاری تری نییە، بە تواوەتی قەرەبوو بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە لێدوانەکەی خۆیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ ، وتی: ئەمریکا کە یەکێک لە دانەرەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە، خۆی بەردەوام بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و لە ئەو رێگایەشدا وڵاتانی تریشی ناچار بە پەیڕەو کردنی ئەو کارەی خۆی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بەو حاڵەشەوە، تەنانەت کۆبوونەوەیەک بۆ سەرکوت کردنی ئەمریکا یان لێکدانەوەی پێشێل کرانی بەردەوامی پێک نەهاتووە.

ئەمریکا بۆ شاردنەوەی پێشێل کارییەکانی خۆی، گوشاری خستە سەر دەبیرخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان تا لە دژی ئێران بەیاننامە دەربکات.

زەریف وتیشی: ئێران بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی، سەرەڕای پیشێل کرانی مافەکانی، یەک ساڵ و نیو لە رێککەوتنی ناڤۆکی مایەوە.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەبوایە هەر زۆر زووتر هۆشداریی بدایە ئەمریکا بە بۆنەی تیرۆریزمی ئابووری لە سەر خەڵکی ئێران، بێ بەری کردنی ئەوان لە خۆراک و دەرمان و ... ئەمریکا ئەبێ سەرجەم خەسارەکان کە لە خەڵکی ئێرانی داوە، قەرەبوو بکاتەوە.

News Code 33051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =