نهێنییەکانی هێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر بنکەی حەشدی شەعبی

ئەندازیار نەسر شمری دەڵێت ئۆپراسیۆنی ئەم دواییە دژی حەشدی شەعبی بەس دژی بنکەیەکی پشتیوانی لۆجستیکی حەشد بوو کە تەنیا ١٣ هێزی چەکدار وەکوو پاسەوانی لێ بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا-ڕامین حسێن ئابادیان: یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق شەوی پێنجشەممە پێنجی پووشپەڕ لە هەوڵێکی هەماهەنگ لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا بە هێرش بۆ سەر بنکەی تیپی ٤٥ ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرخۆدانی دەستگیر کرد. دوای کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاو لە ئەو وڵاتە، دەستگیر کراوەکان دوای چوار رۆژ دەستگیر کران، ئازاد کران.

وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لەهەمان پێوەندیدا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵنێری مێهر هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی بە دوور لە تایبەتمەندی و پێناسەی سەربازی وەسف کرد و وتی: ئەو کارە بەس هەنگاوێک دژی بنکەی پشتیوانی لۆجستیکی حەشد کە تەنیا ١٣ هێزی چەکداری تێدا بوو، ئەنجام درا.

ئەندازیار نەسر شمری بە وتنی ئەوەی کە ئەو ئۆپراسیۆنە بە هێزی زۆر و بریتی لە ٢٠ ئۆتۆمبیلی گەورە ئەنجام درا کە دەیتوانی ببێتە هۆی پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و دووپات بوونەوەی ئاوەها هەڵەیەک دەتوانێت وڵات بەرەو چارەنووسێکی نادیار ببات.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە ئەو گفتۆوەدا بە ئاماژە بە دانوستانی ستراتیژیکی ئەمریکا و عێراق وتی: ئەوە لە ڕاستیدا شانۆنامەیەک بۆ ڕەوادان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە. ئەو کارە هەروەها هەوڵێک بۆ دەوردانەوەی پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق و کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە کە بە بیانووی شەڕ دەژی داعش پێکهاتووە.

دەقی گفتگۆوەکە:

هەر ئەو جۆرە کە ئاگادارن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا؛ هێرشێک کە بە هەماهەنگی ئەمریکییەکان ئەنجام درا. لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو هیرشە چییە و بۆچی ئەو بڕیارە درا؟

لێکدانەوەی ئێمە ئەوەیە کە ئەو کارە هەڵەیەکی گەورە بوو کە دەیتوانی ببێتە هۆی پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان؛ ئەویش لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا و هێرشی هێزەکانی تورکیا و پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی عێراق و کزیی ئابووری.

بە گشتی ئەبێ جەخت بکەین کە ئەو کارە، هەڵەیەکی گەورە دژی حەشد بوو کە سەروەری و گەورەیی عێراقی بووژاندەوە. هەڵەیەکی ئاوەها دەتوانێت وڵات بەرەو چارەنووسێکی نادیار ببات.

بنکەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵا بەردەوام لەلایەن ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج. هۆکاری نیگەرانی ئەمریکا لە جێگیر بوونی گرووپەکانی بەرخۆدان لە سنووری سووریا و عێراق لە پارێزگای ئەنبار چییە؟

لە ڕوانگەی ئەمریکییەکانەوە حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەخۆدان بەشێک لە بەرەی بەرخۆدانن کە ڕۆژ بەڕۆژ بەربڵاو تر دەبنەوە. بۆیە ئەمریکییەکان لەسەر بەرز بوونەوەی سەربازەکانیان لە سنوورەکانی عێراق و سووریا و هەروەها پەرەسەندنی بنکە سەربازییەکان فۆکۆسیان کردووە.

بەڵام هۆکاری ئەوەی کە کەتیبەکانی حزبوڵڵا زیاتر لە گرووپەکانی دیکە دەکرێتە ئامانج ئەوەیە کە ئەو گرووپە، ناوچەیەکی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی لە ئەو ناوچە سنوورییە لە کۆنترۆڵ دایە؛ کارێک کە بووەتە هۆی نیگەرانی و تووڕەیی ئەمریکا. نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە کەتیبەکانی حزبوڵڵا گرینگترین گرووپێکە کە پێش لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە سالی ٢٠١١ و چ دوای ئەوان بە بیانووی شەر دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ داگیرکاران شەڕی کردووە. هەڵوێستی کەتائیبی حزبوڵڵا تا کاتی دەرکردنی هەموو داگیرکاران هەر ئەمە دەبێت.

وادیارە ئەمریکا تێدەکۆشێت بە لاواز کردنەوەی حەشد بگاتە بەرنامەکانی خۆی لە عێراق. ئاڵبەت ئەوە دەتوانێت ببێتە ئاژاوەیەکی گەورە لە عێراق کە جگە لە لاواز بوونەوەی هێزە ئەمنییەکان، لە زیانی هێزەکانی دژە تیرۆر بێت. لە ئەو پێوەندیەدا بە ڕای ئێوە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا چییە؟

 ئەوە لە ڕاستیدا شانۆنامەیەک بۆ ڕەوادان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە. ئەو کارە هەروەها هەوڵێک بۆ دەوردانەوەی پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق و کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە کە بە بیانووی شەڕ دەژی داعش پێکهاتووە.

ئاڵبەت ئەوە بزانین کە زۆربەی قەیرانەکان بە خواستی ئەمریکا دروست دەبێت تا بە ئەو هۆکارەوە، ڕێگا بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا و ڕەوایی دان بە بەردەوام بوونی ئەوان لە عێراق هەموار ببێت.

بەرەوڕوو بوونەوەی حەشد لە لایەن هەر گرووپیکەوە پاشهاتی قورسی بەدواوە دەبیت، چونکوو حەشد پیگەیەکی تایبەتی لە نێو گەلی عێراق هەیە و بە بۆنەی مێژوویەک پڕ لە گیان فیدایی لە نێو خەڵکی عێراق جێی هەیە.

لە ئاکامدا بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەمریکییەکان لە هەر دۆخێکدا درێژەی دەبێت و ئەمریکا ناچار دەبێت لە عێراق بچێتە دەرەوە.

ئەمریکا لەگەڵ هەندێک لایەنی نەیاری ناوخۆیی لە عێراق دەیەوێت پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کە لە پەرلەمان پەسەند کراوە، ببەنە پەراوێزەوە. ڕی ئێوە لەو بارەوە چییە؟

پرسی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نە دەچێتە پەراوێزەوە و نە کۆتایی دێت، مەگەر بە یەک کار؛ ئەویش کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە عێراق. ئەو جۆرە پڕوپاگەنداگەلە هیچ دەروەستێکی بە بیر و وردەی گشتی خەڵکی عێراقەوە نییە.

عێراقییەکان نەتەوەیەکی موسڵمان و بە مێژوویەک پڕ لە کەرامەتن و بە هیچ بیانوویەک داگیرکەران قبووڵ ناکەن.

News Code 33035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =