ئێران خۆی لە پرسی ناوخۆیی عێراق وەرنادات/ حەشدی شەعبی هێزی فەرمیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆی خۆی لە سەر چەند بابەت ڕوونکردنەوەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دۆخی عێراق ڕایگەیاند: پرسی ناوخۆیی عێراق پێوەندی بە خەڵک و گەلی ئەو وڵاتەوە هەیە و ئێران نایەوێت لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێک لەوانە عێراق دەستێوەردان بکات. حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازی فەرمی عێراقە و پێمان وایە دەوڵەت و خەڵکی عێراق پرسەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن.

دۆسیەی دادوەر مەنسووری

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دۆسیەی کوژرانی دادوەر مەنسووریش وتی: دەوڵەتی ڕۆمانی لە ئەو دۆسیە ڕوون کار ناکات و هیچ وردەکاریەکی لەوبارەوە ڕادەست نەکردووە. ئێمە داوا لە بەرپرسانی ڕۆمانی دەکەین کە بە هۆی هەستیار بوونی ئەو دۆسیە وردەکاری ئەو کوشتنە بخاتە بەردەستمان.

هەڵبژاردنی ئەمریکا

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە قسەیەکی ترامپ لە سەر ئەوەی کە ئەگەر دیسان هەڵببژردرێتەوە، ئێران ڕێز بۆ ئەمریکا دادەنێت، وتی: ئەو قسەگەلە پێوەندی بە ناوخۆوە هەیە و ئێمە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان دەستێوەردان ناکەین. بۆ ئێمە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا گرینگە.

News Code 33020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha