زەریف لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش قسە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئانلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لێدوان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەی ڕایگەیاند: بەڕێز موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ یووسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان و وانگ یی وەزیری درەوەی چین گفتوگۆی کرد و بڕیارە لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی خۆشی هەر ئەمڕۆ قسە بکات. سبەیش وەزیری دەرەوە لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ لێدوان دەدات.

نابوراو سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا بۆ ڕێکخستنی میکانیزمی پەلەپیتکە، جەختی کرد: ئێمە وتوومانە کە ئەمریکا مافی بەکارهێنانی ئەو میکانزیمەی نییە و بە ئەو هەوڵانە کە ئەو وڵاتە بەرانبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ هەیبوو لە پێگەیەکدا نییە کە لەو بارەوە قسە بکات. ئێمە بە دانوستانێک کە لەگەڵ لایەنی جیاواز هەمانبوو پێمان وایە کە شکستێکی دیکە چاوەڕێی ئەمریکا دەکات.

News Code 33019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha