بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاوەری، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: هاوکارانی ئێمە و هێزە خەڵکییەکان و هێزەکانی فریاکەوتن لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا ئێستا بەردەوام خەریکی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەی بۆزین و مەخێڵن کە بەداخەوە تێیدا سێ پارێزەری ژینگە گیانی خۆیان لە ڕێگایە لەدەست دا.
یاوەری درێژەی دا: ئەو ئاگرکەوتنەوە لە شوێنێکی نوێ و لە ناوچەی سنووری بە ناوی ژاڵە هەڵکەوتوو لە پەراوێزی سیروان رووی دا.
سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی پارێزگای کرماشان وتیشی: ئەو ناوچە زۆر سەختە و دۆڵی قووڵ و لێژایی توندی هەیە، بەداخەوە گژو گیای چر بووە هۆی ئاگر کەوتنەوەیەکی زۆر تۆقێنەر.
ناوبراوی زیادی کرد: بەداخەوە ئەو ئاگرکەوتنەوە لەگەڵ هەلکردنی با هاوڕێ بوو و ئاگرەکە گەشتر بووەوە و هەر لەوێش سێ ژینگەپارێزی ئازیز گیانی خۆیان بەخت کرد.
Your Comment