بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاویگور لیبرمان وەزیری شەڕی ئیسرائیل، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی زایۆنی معاریو ڕایگەیاند: ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، ئیسرائیل تا ئاستی لەناوچوون دەبەن.
ناوبراو ئاماژری کردە سەر دەستکەوتی ناڤۆی ئێران و هاویشتنی مانگیلەی نوور لە یەک مانگی ڕابردوو.
لیبرمان وتیشی: حزبوڵڵای لوبنان خەریکی چی کردنی کارگەی بەرهەم هێنانی مووشەکی زۆر وردە و ئەو کارگەیە میراتی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانە. سەرجەم ئەو بابەتانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل تا سنووری لەناوچوون بڕوات.
ناوبراو زیادی کرد: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هیچ گەڵاڵە و پلانێکی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و حزبوڵڵا نییە.
لیبرمان هەروەها ئاماژەی کردە سەر سیاسەتەکانی ئێران بۆ پاڵپشتی سەربازی لە حزبوڵڵا و بزووتنەوەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی.
بۆچوونی ئێوە