گەمارۆکان ئاستەنگن لەبەردەم دابین کرانی دەرمانی نەخۆشانی کیمیایی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆ نامرۆییەکانی ئەمریکای بە ئاستەنگێکی گەورە لە بەردەم هاوردە و دابین کردنی دەرمانی پێویست بۆ قوربانیانی کیمیایی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) لە هەژماری تویتەریی ئەو وەزارەتخانەیە نووسی: ئێمە لە کارەساتی سەردەشتدا دوو ڕۆخساری هاوکاتی مرۆڤایەتی و دەڕەندەیی دەبینین.

لە درێژەی ئەو تویتەدا هاتووە: ئەوڕۆکە ئەمریکا بە گەمارۆ نامرۆییانەکەی ئاستەنگی خستۆتە بەردەم هاوردە و دابین کردنی دەرمانی پێویستی قوربانیانی کیمیایی و دەرمانی پێویست بۆ گیانبازانی دیکە و دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی جۆراوجۆری دیکە.

News Code 33012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =