بەشداریی فیلمی "دەردرێ لە سەربانی ماڵ" لە فستیڤاڵی کەن

کورتە فیلمی "می‌خورد بر بام خانه (دەدرێ لە سەربانی ماڵ)" لە دەرهێنانی تەیموور قادری و بەرهەم هێنانی حەزەی هونەری کوردستان و بە داکۆکی یەکێک لە سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵی کەن، بەشداری حەوتەی ڕەخنەگرانی ئەو فێستیڤاڵە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی سی خولەکی "می‌خورد بر بام خانه (دەدرێ لە سەربانی ماڵ)" لە دەرهێنانی تەیموور قادری و بەرهەم هێنانی حەزەی هونەری کوردستان کە دەڕوانێتە دڵۆپەکردنی ماڵی پیرەژنێک کە لە گەڵ نەوەکەی دەژی، بە داکۆکی و هەوڵی یەکێک لە سپۆنسەرەکانی فێستیڤاڵی کەن، لە گەڵ دوو کورتە فیلمی دیکە بەشداری حەوتەی ڕەخنەگرانی ئەو فێستیڤاڵە بوو.

بڕیارە ئەم سێ کورتە فیلمە بە هەوڵی سپۆنسەرەکەیان و بە ئامادەبوونی داوەرانی نێونەتەوەیی لە گەڵ ٧ فیلمی پێشتر هەڵبژاردەی حەوتەی ڕەخنەگرانی فێستیڤاڵی کەن لە رۆژی ١٠ی مانگی جووڵای بەشداری ڕکابەرییەک بن کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، و خەڵاتی یەکەمی سپۆنسەری بدرێتە بەرهەمی هەڵبژاردەی کۆتایی.

هاوکات ئەو فیلمانە لە ٩ی مانگی جووڵای بە خۆڕایی بڵاودەکرێنەوە و لە مانگی سێپتامبێر لە فێستیڤاڵی سێن سباستیان لە سپانیا نمایشی گشتی دەرێن.

شایانی باسە، سپۆنسەری کورتە فیلمی "می‌خورد بر بام خانه (دەدرێ لە سەربانی ماڵ)" ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتی و پاڵپشتیی بەرهەم هێنانی یەکەمین فیلمی بڵیندی تەیموور قادری دەدات.

قادری لە دایکبووی ١٣٦٩ی هەتاوی لە شاری کامیاران و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی زانستە پەروەردەییەکانە و تا ئێستا ٧ کورتە فیلمی دەرهێناوە و لە ٢٠٠ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەییدا بەشداری نواندووە.

News Code 32995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =