عەرەبستان تەقەی لە ڕاوچییەکانی ئێرانی کرد

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی شیلاتی پارێزگای بووشێهر، وتی: ڕاوچییەکانی بەندەری ڕوستەمی ئەو شارە لە ڕووداوی تەقەی هێزی پۆلیسی ڕۆخەکانی وڵاتی عەرەبستان خەساریان پێنەگەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردەشێر یارئەحمەد ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئەو ڕاوچیانە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە مۆڵەتی ڕاوی ١٠ ڕۆژە لە بەندەری ڕوستەمی چوونە ناو دەریا.

ناوبراو وتیشی: بە پێی لاوازی و کەم بوونی ڕاو لە ئەو پارێزگایە ڕاوچییەکان بۆ ماسی گرتن ناچار دەبن ڕێگای دوور و درێژ بپێون بەڵام هەندێک جار بەهۆی گوشاری توندی ئاو ئەگەری هەیە بە هەڵە بچنە ناو ئاوی وڵاتانی دراوسێ کە ئەوە بەردەوام کێشەیەک بووە بۆ ڕاوچییەکان.

یارئەحمەدی زیادی کرد: تۆڕی ڕاوچییەکانیش کە لە ئاوەکانی ناوخۆ پان کرابووەوە بەهۆی گوشاری ئاو بەرەو ئاوە سنوورییەکانی عەرەبستان ڕۆیشتبوون کە هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەیان لە ڕاوچییەکان کردبوو.

ئەو بەپرسە ڕاشیگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاپۆڕی ئەو ڕاچییانە هاتەوە ناو بەندەری ڕوستەمی و شوکر بۆ خودا هەمووی ڕاوچییەکان تەندروستن و هیچکامەیان بریندار نەبوون.

News Code 32987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =