ڕوونکردنەوەی دەوڵەتی عێراق لەسەر هۆکار و چۆنیەتی دەستگیر کردنی هێزەکانی حزبوڵڵا

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا گێڕانەوەی خۆیی لە ڕووداوەکانی پێنجشەممە شەو سەبارەت بە حەشدی شەعبی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا گێڕانەوەی خۆیی لە ڕووداوەکانی پێنجشەممە شەو بەرانبەر بە ٥ ی پووشپەڕی ١٣٩٩ سەبارەت بە حەشدی شەعبی بڵاو کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە:

خەڵکی عێراق و جیهانیان لە ساڵانی ڕابردوو پێکانی ناڕاستەوخۆی بنکە دەوڵەتییەکان و بنکە سەربازییەکان و باڵوێزخانەی وڵاتانی دیکەیان دیوە و بە بۆنەی گرینگایەتی بابەتەکە و ڕەنگدانەوە نەرێنی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەلایەن بانترین بەرپرسانی عێراقەوە  شوێنگیری کرا و بە ئامانجی ئاگاداری نەتەوەیی عێراق و ڕای گشتی لە سەر ئەو بابەتە و ڕووداوەکانی دوێنێ شەو، پرسەکانی خوارەوە دەخەینە ڕوو:

١.زانیاریمان لەسەر ئەو کەسانە کە پێشتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەی سەوزیان چەندین بار کردبووە ئامانج.

٢. ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان ئامانج و پیلانی نوێیان سەبارەت بە تەقە دژی ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان لە ناوچەی سەوز دەست خستووە.

٣. لە ڕێگای هەوڵی هەواڵگرییەوە شوێنی ئەو گرووپەی کە بڕیار بوو ئەو تەقەگەلە ئەنجام بدەن زانرا و هەر بۆیە فەرمانی دەستگیر کردنیان لە لایەن دەسەڵاتی داد و بە پێێ یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم درا.

٤. هێزەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ناچار بە ئەنجامی ئەو فەرمانە کرا و لە ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی دژی ناوەندە دەوڵەتییەکان ڕێگری کرا.

٥. هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەکە کومیتەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ و بە ئەندامێتی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی پێک هێنرا و تۆمەتبارەکانیش ڕادەستی دامودەزگا ئەمنیەتییەکان کرا.

٦. شیاوی باسە کە پاش تەواو بوونی ئۆپراسیۆنی دەستگیرییەکە کە ئاشکرا ئەنجام درا، لایەنگەلێکی چەکدار بە ئۆتۆمبیلی دەوڵەتییەوە هێرشیان کردە سەر بنکە دەوڵەتییەکان لە ناوچەی سەوز و دەرەوەی ئەوێ، ئەویش بە بێ ڕێککەوتنی فەرمی دەوڵەت، ڕۆیشتن، شیاوی باسە ئەو لایەنە چەکدارگەلە کە نایانەوێت بەشێک لە دەوڵەت و بەڵێنەکانی بن و دەیانەوێت لەسەرەوە ئیختیارە ڕەوا و یاساییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بن.

هەر ئەو جۆرە کە لەسەری جەخت دەکەینەوە ئەو هەڵسوکەوتانە بۆ ئاسایشی وڵات و سیستەمی دیمۆکراتیکی مەترسیدارە، ئەبێ شرۆڤە بدەین کە ئەو لایەنە چەکدارگەلە لە ڕابردوو لە ئیمکاناتی دەوڵەت کەڵکیان وەردەگرت و ئێمە ئیزینی ئاوەها هەڵسکەوتگەلێک بە هەر بیانوویەکەوە نادەین و هەروەها لەسەر بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتەی خۆمان بۆ هاتنە دی ئاسایشی خەڵکی عێراق و ڕادەست کردنی ئاوەها کەسانێک بە دەسەڵاتی داد جەخت دەکەین.

News Code 32983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha