بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل سادقی فەر وێرای ئاماژە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا کە لە سەدا ٥٠یان ئیلامی، لە سەدا ٢٠یان دێلۆرانی، لە سەدا ١٠یان مێهرانی و لە سەدا ٢٠یان خەڵکی شارەکانی دیکەن، ڕایگەیاند: ئیلام، ئەیوان، دێلۆران و ئابدانان زۆرترین ڕێژەی کۆرۆنایان لە پاریزگادا تێدا تۆمار کراوە، ئەگەرچی ئاماری کۆرۆنای دێلۆران ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.
جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام وێرای ڕاگەیاندنی مەرگی ٨٢ کەس لەو پارێزگایە بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، جەختی کرد: ڕەچاونەکردنی پۆرۆتۆکۆلگەلی تەندروستی و لەوان دەمامک، بەشدارینەکردن لە گردبوونەوەکان و ڕەچاوکردنی سنووردانانی کۆمەڵایەتی هۆی سەرەکی بەرزبوونەوەی لەناکاوی ڕێژەی تووشبوان لە ٥ رۆژی ڕابردوووە.
بۆچوونی ئێوە