تورکیا دەڤەری زاخۆی بە خەستی بوردۆمان کرد

فرۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانکردنی گونده‌کانی سنووری کۆمه‌ڵگه‌ی بێرسفی قه‌زای زاخۆیان ده‌ستپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کۆمەڵگەی بێرسیفی سەر بەناحیەی دەرکار عەجەم لە قەزای زاخۆ کردووە.

 بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکەشەوە تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
سڵرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: " هەریەک لەگوندەکانی بۆسەڵێ، سیارێ، سنداڤا، ئێڤس ئاغا، پیربڵا و شەرانشێ لەو گوندانەن کە بەر بۆردومانەکەی ئەمشەوی فرۆکەکانی تورکیا کەوتوون.

ئەم گوندانە چۆڵ کراون و ئێستا خەڵکەکەی ئاوارەن.

  هەروەها ڕاشگەیێندراوە کە بە هۆی بونی بەرهەمی دانەوێڵەی جووتیارانیش ئاگرێکی زۆر لەو ناوچەیە کەوتوەتەوە.

News Code 32896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha