بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی سەپاندنی گەمارۆی ناسراو بە سزار دژی سووریا کارێکی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان وەسف کرد و ئیدانەی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئێران هەر وەکوو ئەوەی کە پێشتر ڕایگەیاندووە هیچ بایەخێک بە گەمارۆ ستەمکارانە و تاک لایەنەکانی ئەمریکا نادات و ئەوە بە تیرۆریزیمی ئابووری دژی خەڵکی سووریا دەناسێت.
مووسەوی جەختی کرد: ئێمە هەر وەکوو ڕابردوو درێژە دەەینە هاوکاری ئابووری خۆمان لەگەڵ نەتەوە و دەوڵەتی سووریا و سەرەڕای گەمارۆکان، پێوەندی ئابووری خۆمان لەگەڵ سووریا تۆکمەتر دەکەیەنەوە.
بۆچوونی ئێوە