زیاتر لە ٢٠٠٠ بەرکەوتەی کیمیایی لە سەردەشت دەژین

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: زیاتر لە ٢٠٠٠ بەرکەوتەی کیمیایی لە سەردەشت دەژین کە ٤٠٠ کەسیان لە هەلومەرجێکی زۆر نالەباردا دەژین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی مستەفەوی ئەوڕۆ (چوارشەممە) بە ئاماژە بە بوونی یەک لە هەشتی سنوورەکانی ئێران لە ئازەربایجانی رۆژئاوا، بیری هێنایەوە: زیاتر لە ٢٠٠٠ بەرکەوتەی کیمیایی لە سەردەشت دەژین کە ٤٠٠ کەسیان لە هەلومەرجێکی زۆر نالەباردا دەژین و ئەوە نیشاندەری ئاستی زیانبینی پارێزگا لە شەڕی داسەپاوەیە.

وتیشی: ئێمە ئەوڕۆ پێویستە ئاسەوار و بەڵگەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی بەرەڤانی پیرۆز کۆبکەینەوە و ڕادەستی داهاتووانی بکەن تا ئاگاداری دلێری و لەخۆبۆردووییەکانی ئەودەم بن .

News Code 32850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =