بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەوڕۆ (۲٧ی جۆزەردان) دوو هەزار و ٥٦٣ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران ناسراوەتەوە، وتی: ئاماری نەخۆشانی کۆرۆنایی لە ئێران گەیشتۆتە ١٩٢ هەزار و ٤٣٩ کەس.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە گیان لە دەستدانی ١١٥ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا کرد و وتیشی: بە گشتی ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتۆتە ٩ هەزار و ٦٥ کەس و بەختەوەرانە تا ئێستا ۱۵٢هەزار و ٦٧٥ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵ.
زیادیشی کرد: تا ئێستا لە سەر یەک ملیۆن و ٢٩٣ هەزار و ٦٠٩ کەس تاقیکاری کۆرۆنایی ئەنجام دراوە و ٢ هەزار و ٨١٥ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆناییش لە دۆخێکی نالەبار و ناجێگردا لە بەشی تایبەتی و ئای سی یوو ڕاگیراون.
Your Comment