AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٧ ١٠:٤١

کاردانەوەی نوجەبا بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

کاردانەوەی نوجەبا بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد و نووسی: ئەوانەی کە پاگەندەی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن لە بەرانبەر پێشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی و زەوینی عێراق بێدەنگیان ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شمری لە تویتێکدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ناتوانرێت لەگەڵ یەکپارچەیی وڵات دووفاقەیی هەڵسوکەوت بکرێت، زیادی کرد: ئەوانەی دەست درێژی دەکەنە سەر خاکی عێراق کەرامەتیان نییە و لە کۆتاییدا لە عێراق هیچ پێگەیەکیان نابێت.

لە هەمان حاڵدا، فەرماندەیی هاوبەشی سەربازی عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا هێرشی یەکشەممەی شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر قووڵایی ١٩٣ کیلۆمەتری عێراقی ئیدانە کرد.

ئەو فەرماندەییە زیادی کرد کە ئەو هەڵسوکەوتەی تورکیا دژی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە بواری دراوسێیەتیە و پێشێل کرانی ئاشکرای سەرەوریی نەتەوەیی عێراقە.

News ID 32834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha