بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند جەوانبەخت وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: مامۆستا فازلی پێشتر سەرۆکایەتی زانکۆی ئازادی مەهاباد، سەرۆکی ئیدارەی پەروەردە، جێگرایەتی زانکۆی ئازاد، سەرپەرەشتی فەرمانداری مەهاباد و ئەندامێتی مانگی سووری ئەو شارەی لە ئەستۆ بووە.
وتیشی: لەو نووسەرە تا ئێستا کتێبی "لمە خوێناوییەکان" بڵاو بۆتەوە و ٢ کتێبی دیکەشی ئامادەی چاپە و هەروەها ئیدیتی کتێبی "یادەوەریی ژیانی پڕ ڕووداوی دوکتۆر ئاسۆ" لە نووسینی "قادر مەحموود زادە"ی لە ئەستۆ بووە.
شایانی باسە، تەرمی ئەو نووسەر و مامۆستایە رۆژی ڕابردوو (هەینی) لە مەزارگەی هونەرمەندانی شاری مەهاباد ئەسپاردە کرا.
بۆچوونی ئێوە