کاردانەوەی زەریف بە هەوڵی نوێ ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: ئەمریکا بۆی نییە بە کەڵک ئاوەژۆیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بەدناوکردنی ئێران کەڵک وەرگرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە ئاماژە بە ڕاوێژی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەیی لە ساڵی ١٩٧١ (پرسی نامیبیا) وەک سەرچاوەیەکی یاسایی بۆ دژایەتی پاگەندەی بێ بنەمای دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێناو گەڕاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران، نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکان هەوڵی داوە پەرە بە ناکۆکی و ململانێی لە گەڵ ئێراندا بدا و بە زۆرەملی، دیتران ناچار لە پێڕەوی کردنی بکات.

وەزیری دەرەوە هەروەها دان پێدانانی ئەمریکا بە تیرۆر لە عێراق، هاودەستی لە جەنایەتی جەنگی لە یەمەن و فەلەستین، چەتەیی دەریایی و پێشێل کردنی بەرجام، بڕیارنامەی ٢٢٣١ و بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بیرهێنایەوە و جەختی کرد:  ئەمریکا بۆی نییە بە کەڵک ئاوەژۆیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەو ڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بەدناوکردنی ئێران کەڵک وەرگرێ.

News Code 32780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =