AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٩ ١٠:٠٨

موستەفا کازمی:

کاتی چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق گەیشتووە

کاتی چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق گەیشتووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە کە هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای وڵات هەڵبگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی عێراق، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە پاش تەواو بوونی کابینە، کاتی ئەوە هاتووە کە هەنگاوی کردەیی بۆ پەڕینەوە لە کێشەکانی ئێستای وڵات هەڵبگیردرێت.

ناوبراو زیادی کرد کرد: ئێمە پلانگەلێکمان بۆ چارەسەرسەر کردنی کێشەی دارایی عێراق هەیە چونکوو وڵات لە سێبەری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەم بوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ کێشەی دارایی بەربڵاو ڕووبەڕوویە.

لەلایەکی تر، کازمی لە دیدار لەگەڵ ستێفان هیکی، باڵوێزی بریتانیا لە عێراق، نامەی بووریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی وەرگرت.

لە ئەو پەیامەدا، جانسۆن لە پاڵپشتی بریتانیا لە دەوڵەتی ئێستای عێراق هەواڵی داوە.

جانسۆن ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی عێراق لەگەڵ کێشەی جۆراوجۆر لەوانە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پرسی دارایی و ئابووری بەرەوڕوویە.

کازمیش دەسخۆشی لە پاڵپشتی بریتانیا لە دەوڵەتی بەغدا کرد.

News ID 32723

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha