بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاماری پێشکەش کراو لەلایەن هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرس باس لە ئەوە دەکات کە جۆ بایدن جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، بە شێوەی فەرمی بووە بەربژێری حزبی دیمۆکراتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە لە مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوە دەچێت.
بە دەست لەکار کێشانەوەی ڕکابەرەکانی تر لە پارتی دیمۆکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، ئێستا بایدن تەنیا ڕکابەری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە ئەو هەڵبژاردنە دێتە ئەژمار.
بایدن دەیەوێت لە خراپ بوونی دۆخی ئابووری بەجێماو لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و هەروەها دۆخی کۆمەڵایەتی بەجێماو لە کوژرانی جۆرج فلۆیدی ڕەش پێست لە دژی دۆناڵد ترامپ لە پڕوپاگەنداکانی هەڵبژاردن کەڵک وەربگرێت و ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکە.
Your Comment