بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری فەرمی عێراق (واع)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین لە باکووری ئەو وڵاتە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ژێر فەرمانی بە هائاهەنگیی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "قارەمانانی عێراقی – سەرکەوتنی سەروەری" توانیان چوارپەنگا و هۆماری چەک و چۆڵی تیرۆیستانی داعشی کە ٤٠ بۆمبای دەسکردی تێدا بوو لە بەرزاییەکانی چیای حەمرین بدۆزنەوە و دەستی بە سەردا بگرن.
لە ڕاگەیێندراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدیندا هاتووە، کە هێزەکانی عێراقی پەناگەیەکی دیکەی داعشیشیان دۆزیوەتەوە کە مووشەکی دژە زیرەڤانی رێنوێنی کەری تێدا بووە و هێشتاش ئۆپەراسیۆنی پشکنینی بەرزاییەکانی حەمرین بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە