ئێران وڵامی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکایی دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە تویتەر وەڵامی پاگەندەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە باربارا سالیوان کە لە تویتێکدا و لە کاردانەوە بە یادداشتی ئینترنتی موحەمەد جەواد زەریف نووسیبوونی سەرەتا بە وڵاتەکەی خۆت ڕابگە، نووسی: ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە موحەمەد جەواد زەریف بە پەمپێئۆی دەڵێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئێوە سەرەنجی وێنەکان بدەن بە دڵنیاییەوە تێدەگەن؛ بەڵام ئێوە ئەوەندە خووتان بە قسە کردنی گرتووە کە بیرهێنانەوەی ئەو خاڵە کە "نابێت ئەوەنەدە لەخۆبایی ببن کە شتێک بە ئێران بڵێن"، هەستێکی ناخۆشتان دەداتێ.

وتەبیژی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتایی دەقەکەیدا جەختی کرد: ئێوە کاتێک کاتێک کە سەبارەت بە ئەمریکا قسەیەک دەکرێت، زۆر پتەو دێنە مەیدانەوە.

شیاوی باسە، باربارا سالیوان ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ڕۆژی ڕابردوو لە وەڵام بە ڕەخنەی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندوتیژی پۆلیس دژی خەڵکی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیبووی کە سەرەتا بە وڵاتەکەی خۆتان ڕابگەن، پاشان سەبارەت بە ئەمریکا قسە بکەن.

زەریف ڕۆژی ڕابردوو لە تویتێکدا نووسی: هەندیک کەس پێیان وایە کە گیانی ڕەشپێستەکان هیچ بایەخێکی نییە. بۆ ئەو کەسانەی کە گیانی مرۆڤەکان بەلایانەوە بەنرخە، دەڵێم: کاتی ئەوە هاتووە تا هەموو جیهان دژی ڕەگەزپەرستی هەستنەوە و یەک بگرن.

News Code 32633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =