بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئیقباڵ لە یەکەمین کۆڕبەندی فەرماندارانی پارێزگا بۆ ساڵی ٩٩ی هەتاوی، داوای لە فەرماندارەکان کرد کە پەیوەندیان لە گەڵ حزب و ڕەوتە سیاسییەکان و کەسانی جێی متمانە و میدیاکان تۆکمەتر بکەن.
خۆش ئیقباڵ بە بیرهێنانەوەی دۆخی نالەباری گەمارۆکان و هەلومەرجی جێی نیگەرانی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنایی پارێزگای کوردستان، داوای لە فەرماندارەکان کرد کە هەمبەر بە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتیان، خەڵکی بە نیسبەتی بارودۆخی دەوڵەت و شێوەی بەڕێوەبەریی کەشی ئابووری و کۆرۆنایی وڵات ئاگادار بکەنەوە.
Your Comment