بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران بە دەکردنی فەرمانیک عەلی لاریجانی وەکوو ڕاوێژکاری ڕێبەر و ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەستنیشان کرد.
دەقی فەرمانەکە لە خوارەوە هاتووە:
بەناوی خودا گەورە و دلۆڤان
بەڕێز دکتۆر عەلی لاریجانی
بە بۆنەی ئەزموونە بەنرخەکانتەوە لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی لە بەشە جیاکان بە تایبەتی سێ خول سەرۆکایەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، بەڕێزتان وەکوو ڕاوێژکاری ڕێبەر و ئەندام لە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەستنیشان دەکەم.
بەهیوای ئەوەی کە ئەو بەرپرسایەتییە لە خزمەت ئامانجەکانی دەسەڵات بێت.
سەید عەلی خامنەیی
٨ ی جۆزەردانی ١٣٩٩
Your Comment