نوێنەرانی خولی نوێی مەجلیسی ئێران سوێندیان خوارد

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە یەکەم دانیشتنی مەجلیسی یازدەهەم سوێندنامەی یاسای بنەڕەتیان خوێندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دانیشتنی کرانەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە پێی مادەی ٣ی پێڕەونامەی ناوخۆیی مەجلیس و ئەسڵی ٦٧ی یاسای بنەڕەتی، ڕێوڕەسمی سوێندخواردن بەڕێوە چوو و نوێنەران سوێندیان خوارد.

لەو دانیشتنەدا دەقی سوێندنامە لە لایەن سەرۆکی سوننە خوێندرایەوە و نوێنەران بە پێوە سوێندنامەکەیان دووپات کردەوە و پاش سوێندخواردن، دەقی سوێندنامەکەیان واژۆ کرد. شایانی باسە نوێنەرانی سەر بە کەمینە ئایینییەکان ئەو سوێندەیان بە هێنانی ناوی کتێبی ئاسمانیان دووپات کردەوە.

هەروەها نوێنەرانێک کە لەو دانیشتنەدا ئامادە نەبوون، دەبێ لە یەکەمین دانیشتنی فەرمیدا ئامادە بن و سوێند بخۆن و ژێر دەقی سوێندنامەیان واژۆ کرد.

News Code 32573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha