ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکانی سووریا جێگیر کرد

سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەوڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بۆ جێگیر کردنی سسیتەمی مووشەکی پاتریۆت لە دەوروبەری کێڵگەیەکی نەوتی لە سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا سێ سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی لە یەکێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە دەڤەری کێڵگەی نەوتی کونکیۆ هەڵکەوتوو لە دەیرەزوور جێگیر کردووە.

ماڵپەڕی هەواڵی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیان هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا سێ سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی لە دووهەم گەورە بنکەی سەربازی ئەو هاوپەیمانەییە لە دەیرەزوور لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕاشیانگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەیانەوێت سیستەمی تریش لە شوێنە جیاجیاکانی دەیرەزوور جێگیر بکەن.

پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندبوو کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بنکەکەی خۆی لە کێڵگەی نەوتی عومەر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور پەرەپێبدات. ئەو هەوڵەی ئەمریکا پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتیەکان سەروەری وڵاتەکان دێتە ئەژمار.

News Code 32570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =