کاردانەوەی وەزیری ناوخۆی ئێران بە کەمارۆ درانی لە لایەن ئەمریکا

وەزیری ناوخۆی ئێران لە کارادنەوە بە گەمارۆدرانی لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەمریکا هەموو گەلی ئێرانی لە هەلومەرجی دژواری کۆرۆناییدا گەمارۆ داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "سولەیمان سۆیلو"ی وەزیری ناوخۆی تورکیا، وێرای ئاماژە بە تۆمارکرانی ناوی لە لیستی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا، وتی: ئەمریکا دەیەوێ بە هەر چەشنێک بێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە بکات و گەمارۆکانیشی بە هۆی شکست هێنانی لەبابەتی ئاژاوەنانەوە و شەڕی ناوخۆیی لە ئێرانە.

ڕەحمانی فەزلی وێرای پێداگریی لە ئاسایشی ناوخۆیی ئێران بۆ خەڵکی وڵات، دەوڵەت و رێبەری، جەختی کرد: ئەمریکا هەموو گەلی ئێرانی لە هەلومەرجی دژواری کۆرۆناییدا گەمارۆ داوە و من و فەرماندەکانی هێزی ئینتزامیش بەشێک لەو خەڵکەین.

وەزیری ناوخۆ هەروەها پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە تیرۆریزمی ناوچەیی ئیدانە کرد و خوازیاری هەوڵی وڵاتانی ناوچە بۆ تۆکمەی زیاتری ئاسایشی ناوچە و چڕترکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بوو.

شایانی باسە لەو پەیوەندییە وەزیری ناوخۆی تورکیاش هەڵمەتی گەمارۆدانی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەمریکای بە هەڵمەتێکی نادروست زانی و وێرای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە، وتی: ئەمریکا هەرکات زەینیان بە شتێکەوە سەرقاڵ دەبێت، دەست دەدەنە هەڕەشە و ڕووخان و گەمارۆ، بەوەشەوە ئێمە لە پەنای ئێوەین و پێداگرین لە هەڵوێستەکانمان.

News Code 32528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =