AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٤ ٠٥:٥٨

بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە؛

ئایەتوڵڵا خامنەیی ژمارەیەک زیندانی بەخشی یان سزاکەیانی داشکاند

ئایەتوڵڵا خامنەیی ژمارەیەک زیندانی بەخشی یان سزاکەیانی داشکاند

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕێبەری ئێران سزای 3721 زیندانی لە بەشی دادگای گشتی، شۆڕش و دادگای تایبەتی هێزی چەکدارەکانی بەخشی یان داشکانی بۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕێبەری گەورەی ئێران سزای 3721 زیندانی لە بەشی دادگای گشتی، شۆڕش و دادگای تایبەتی هێزی چەکدارەکانی بەخشی یان داشکانی بۆیان کرد. 

ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزای 3721 زیندانی کە لە کۆمیسیۆنی ناوەندی بەخشین مەرجی پێویستیان هەبوو، پێشکەش کرد کە ئەو پێشنیارە بە پێی بەندەکانی 11 و 110 ی یاسای بنەڕەتی لەلایەن ڕێبەرەوە پەسەند کرا. 

News ID 32522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha