بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ تەنیا لە سەدا یەکی خەڵکی دەتوانن هەموو جۆرە خۆراکێکی دڵخوازیان بخۆن و قەڵەو نەبن.
توێژەران بە خوێندنەوەی پرۆفایلی ژێنێتیکیی ۴۷ هەزار و ۱۰۲ کەسی ۲۰ تا ۴۴ ساڵە تێگەیشتن کە نزیکەی لە سەدا یەکی خەڵکی بێ بەرین لە ژێنێک بە ناوی ALK؛ ئەو کەسانە بە شێوەی ئاسایی کزترن لە خەڵکی دیکە و ئەوە نیشان دەدا کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەو ژێنە و کێشی مرۆیی.
لە قۆناغی دواتر توێژەران ئەو گریمانەیان لە سەر مشکەکان تاقی کردەوە و تێگەیشتن کە کوژانەوەی ژێنی ALK دەبێتە هۆی ئەوەی سەرەڕای خواردنی ڕژیمی خوراکیی تەژی لە شەکر و چەوری، هەر کز بن.
جۆزێد پێنینگێر توێژەری باڵای ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە زانکۆی بریتیشی کۆلەمبیا لە کەنادا ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری Cellدا بڵاو بۆتەوە، دەڵێ: کوژاندنەوەی ئەو ژێنە لە داهاتوودا دەتوانێ بنەمایەک بێت بۆ چارەسەریی گەڵەوی لە مرۆڤەکاندا.
بۆچوونی ئێوە