AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢ ١١:٢٥

پەیامی ڕۆحانی بە بۆنەی ڕۆژی قودس؛

قودس پێتەختی فەلەستینە و هیچ کات ناگۆڕدرێت

قودس پێتەختی فەلەستینە و هیچ کات ناگۆڕدرێت

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە لەسەر نەگۆڕ بوونی قودس وەکوو پێتەختی فەلەستین جەخت دەکەم، وتی: ئیستکباری جیهانی بە گەمارۆ و شەڕی ئابوور دەیەوێت ئێمە دڵسارد بکاتەوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانی قودس، بە جەخت لەسەر نەگۆڕ بوونی قودس وەکوو پێتەختی فەلەستین وتی: بەڕێوەبردنی ڕیوڕەسمی پاڵپشتی لە نەتەوەی ستەم لێکراوی فەلەستین، لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزا، نمانی بەرخۆدان، یەکگرتوویی و هاودڵی موسڵمانان لە بەرگری لە ئامانجەکانی ئیسلامە.

حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەیدا هێناویە: ئەمساڵ لە ڕۆژی جیهانی قودس گەرچی بە پێی دۆخێک کە بە سەر هەموو جیهاندا زاڵە و بۆ تەندروستی خەڵک ناتوانین ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەڕێوە ببەین، بەڵام بە شێوەی مەعنەوی پاڵپشتی دەکەین لە ئامانجەکانی فەلەستین و هەر ئەوەش ترس دەخاتە دڵی دوژمنانەوە.

News ID 32501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha