بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی کۆنترۆلی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران ڕاگەیاند.
لە ئەو لیستە کە لەسە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دانراوە ناوی ٩ کەس و ٣ بنکە دەبینرێت کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتووە:
موحەمەد عەلی نووری نەژاد، جێگری هەماهەنگ کاری هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێرا
حەمید ڕەزا ئێشراق، جێگری ماف و کاروباری مەجلیسی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی
حسێن ئەشتەری فەرد، فەرماندەی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی
هابیل درویش، هاوپەیوەند بە بنیاتی تەعاونی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی
موحسین فەتحی زادە، سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستن و ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی
یەحیا مەحموودزادە، جێگری گەڵاڵە و بەرنامە و بوودجەی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران
حەسەن شاهۆپوور، فەرماندی سوپای حەزرەتی وەلیعەسر
ئەیووب سولیەمانی ، جێگری فەرماندەی هێزی ئینتزامی
ئەو بنکەگەلەی کە ئەمڕۆ گەمارۆ دراون:
زیندانی ناوەندی تارانی گەورە
هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران
زیندانی قەرچەک
بۆچوونی ئێوە