بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهان عومەر، نوێنەری موسڵمانی دیمۆکراتەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی مینە سوتای ئەمریکا، لە ساڵەکانی ٢٠١٩ بە هۆی پاڵپشتی لە تورکیا لە هێرشی ئەنقەرە بۆ سەر کوردەکانی سووریا و دژایەتی لەگەڵ گەمارۆدانی تورکیا هەرایەکی زۆری دروست کرد و بە پاڵپشتی لەگەڵ کارەکانی ئەردۆغان دژی کوردەکان تۆمەتبار کرابوو.
بەڵام گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترست دەڵێت ئەو خانمە موسڵمانە ئەمریکییە و نوێنەری پەرلەمان هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و پاش چەندین جار دیدار لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە ئێستا نامەیەکی واژۆ کردووە کە تێیدا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کراوە گوشار بخاتە سەر تورکیا تا لە ئەم دۆخەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، زیندانییە سیاسییە کوردەکان تورکیا ئازاد بکرێن.
Your Comment