بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ئەناتۆڵی، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا(میت) لە باکووری عێراق دژی رێبەران و فەرماندە سەربازییەکانی پەکەکە پاگەندەی کرد: لە ئۆپراسیۆنی میت بێریڤان ساریا، بە نازناوی گالیا بەکر، لە ڕێبەرانی پەکەکە لە ناوچەی مەخموور و فەرماندەی هێزەکانی YJA-STAR، لە ناوچەی مەخموور کە هێزە هەواڵگرییەکانی تورکیا ماوەیەک بوو بەدوای دەگەڕان، کرایە ئامانج و گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆڵی، گالیا بەکر لە ئۆپراسیۆنی هێزە هەواڵگرییەکانی تورکیا لە کێوی کاراکوچاک، لە باکووری عێراق لە ڕێکەوتی ١٥ ی ئاپی ٢٠٢٠ کراوەتە ئامانج.
بێریڤان ساریا خەڵکی کوردستانی سووریا و لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە دێتە ئەژمار کە لە ساڵی ٢٠٠٢ چووەتە ڕیزی پەکەکەوە. ناوبراو یەکێک لە گرینگترین ڕێبەرە سەربازییە ژنەکانی پەکەکە دێتە ئەژمار.
پەکەکە تا بە ئەم چرکە هەواڵی کوژرانی فەرماندەکەی خۆیی وەردۆ یان پشت ڕاست نەکردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە